Activity Report

Naser Razzazi
Naser Razzazi
@naserrazzazi.official
Followers: 853,064Posts: 419Following: 24
ئەی هاوڕێیان! من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم ئەم بانگەوازەی کوردستان ئەگەیێنم بە گشت جیهان
View all posts from @naserrazzazi.official
فۆرومی فیلمی (زارێ) @naserrazzazi.official  ١٦/٧/٢٠٢٥ 
#ناسر_ڕەزازی #naserrazzazi #kurdistan #کوردستان
628 17064 162393
سینەما، کە زۆر جار بە هونەری حەوتەم ناوی دەهێنرێت، یەکێکە لە هونەرە نوێیەکان. نوێ بە ئەندازەی مێژووی درێژی مرۆڤایەتی لەگەڵ کایەی هونەردا. ئێمە هەر ١٣٠ ساڵێکە سینەما دەناسین. گەلانی سەردەست و پێشڕەوی وەک فەڕەنسی و ئەمریکایی، لە سەرەتای سەرەتاوە تا ئێستا دەستی باڵایان لە دروستکردن و پەرەپێدانی و گەشەپێدانی ئەم هونەرەدا هەبووە. هەرچی گەلانی تری دونیاشە، کەم تا زۆر بەشدار و چالاک بوون و هەن. چەندین وڵات هەن کە خاوەن قوتابخانە و ڕێبازی سینەمایی تایبەت بە خۆیانن. وەک: ڕووسیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و.. هتد. گەلێک یان وڵاتێک دەتوانێ خاوەنی ژمارەیەکی زۆری فیلم بێت بەڵام هێشتا خاوەنی سینەما نەبێت. خاوەنی سینەما نەبێت بەو مانایەی سینەما لە وڵاتەکەدا نەبووبێت بە جۆرێک لە پیشەسازی، یان قوتابخانەیەکی سینەمایی ئەوتۆ بوونی نەبێت کە ببێتە ئامرازێک بۆ نیشاندان و پەخشانکردنی کلتوور و شوناسی ئەو گەل و وڵاتە.
میللەتانی سەردەستی جیهان، گەلێک لە مێژە لە گرنگی و گەورەیی و کاریگەری سینەما تێگەیشتوون و دەزانن یەک لە گەورەترین ئامرازەکانی دونیای ئەمڕۆ بۆ خۆناساندن و نیشاندانی کەلتوور و پارێزگاریکردن لە شوناسی گەل و نەتەوە، سینەمایە کاریگەری سینەماش بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەوە، وەک هێزێکی کەلتووری و سیاسی و ئابووری، دیارە تا ئێستا ئێمە وەک کورد ناتوانین بڵێین خاوەنی سینەماین. ڕاستە فیلممان هەیە، لێرە و لەوێ هەوڵدراوە و دەدرێت، بەڵام سینەمای کوردی بە مانا و تایبەتمەندییەکانییەوە، تا ئێستا بوونی نییە. یەکەم فیلمی کوردی لە مێژوودا دروستکرابێت فیلمی (زاری) یان (زەرێ)یە. هامۆ بەگ نەزەریانی ئەرمەنی ساڵی ١٩٢٦-١٩٢٧ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. فیلمەکە چیرۆکی خۆشەویستی سەیدۆ و زەرێ دەگێڕێتەوە لە گوندێکی کوردە ئێزیدییەکانی ئەرمینیای پێش شۆڕشی ١٩١٧ی ڕووسیا.(٢) وەک ئەرشیڤ، دەتوانین بڵێین یەکەم فیلمی کوردییە لە مێژووی سینەمادا ئەمە جگە لە هەموو ئەو شۆڕش و ڕاپەڕین و بەرهەڵستیانەی کە بزووتنەوە یەک لە دوای یەکەکانی کوردایەتی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەرامبەر بە هێزە داگیرکەرەکان بەرپایان کردوون. ئەوەی پێویستە بۆ دروستکردنی سینەمای کوردی لەمانەی خوارەوەدا کۆ دەبێتەوە: هۆشیاری کۆمەڵایەتی بۆ سینەما، زەمینەسازی کلتووری و ڕووناکبیری بۆ سینەما، دروستکردنی کادیری فیلمسازی، هاوردەکردن و دروستکردنی ژێرخانی ئەلیکترۆنی، دابینکردنی ژێرخانی ئابووری، پلان بۆ پەرەپێدانی سینەما لەسەر ئاستی وەزاری و حوکومی.
ناسر رەزازی ١٦/٧/٢٠٢٥ @naserrazzazi.official  زۆر سپاس بۆ کەناڵی کوردسات
#کورد #کوردستان #سینەما #فیلم #هونەر #ناسر_ڕەزازی
624 22981 208415
هاوڕێیان، دۆستان، لایەنگران و دڵسۆزانی من  دەمەوێ پڕ بەدڵ لە ناخی دەروونمەوە سپاسی فەراوانی ئێوەی هێژا و ئازیزم بکەم کە حەفتا ساڵم پڕەو کرد و پێم نایە ناو حەفتا و یەک ساڵ! بە هیوای تەمەندرێژی و لەشساقی بۆ هەمووان. جارێکی دیکە سپاس و پێزانین بۆ ئێوەی هەژیا و دڵسۆز ! خۆشم دەوێن ڕۆڵە ئازیزەکانم.

ناسر رەزازی ٢٩/٦/٢٠٢٥ کوردستان  @naserrazzazi.official
4200 68724
.
"من پێشمەرگەی کوردستانم"
بەشێک لە راهێنانی ئۆرکێسترای #ماڵی_موزیک لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی کورد (ناسڕ رەزازی). 
ئەم بەرهەمە لەلایەن (م. مستەفا عەباس) جارێکیتر ئەرەینج کراوەتەوەو رابەرایەتی دەکرێت. 
ماڵی موزیک؛ هیوادارە لە کۆنسێرتێکی شایستەدا پێشکەشی ئێوەی خۆشەویستی بکات.
بەهیوای دیدار..
#ماڵی_موزیک #mali_muzik #ناسڕ_رەزازی #من_پێشمەرگەی_کوردستانم #orchestra
119 1854 62389
شانازی بە هەر کوردێکەوە دەکەم کە قەدری خاکی خۆی دەگرێ
١٠/٦/٢٠٢٥ @naserrazzazi.official 

#ناسر_ڕەزازی #کوردستان #naserrazzazi #kurdistan #کورد #رەواندز
1484 46404 567625
پێشوازی لە مامۆستا ناسرلە ساڵڕۆژی یادی یەکیەتی
254 10325 115064
١/٦/٢٠٢٥ @naserrazzazi.official
446 11437 212661
بەرزو شکۆدارو پیرۆزبێت تێپەڕبوونی یادی { ٥٨ } ساڵەی تیپی مۆسیقای سلێمانی
پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی هەموو ئەندامان و دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانی دەکەم بە بۆنەی  ٥٨ ساڵەی یادی دامەزراندنی تیپی خاوەن ورەو هەڵوێستی شۆڕشانە و مەردانە هیوای بەردەوامیان بۆ ئەخوازم .
٢٣/٥/١٩٦٧ مێژوویه‌كی جوانی پڕ به‌خشش و تێكۆشانی هونه‌ریی ، كاروانێكی به‌رده‌وامی له‌ هونه‌ری ئاواز و ده‌نگی ڕه‌سه‌نی  كورده‌واریی له‌دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی  له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و  تاك به‌تاكی هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و گۆرانیبێژانی  تیپی مۆسیقای سلێمانی ده‌كه‌م  دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی جێ ده‌ستیان دیاره‌ له‌ دامه‌زراندن و سه‌رخستنی  تیپی ناوبراو و له‌ژیاندا نه‌ماون ، رۆحیان شاد و یادیان هه‌رده‌م به‌رزو به‌ڕێز بێت سڵاو حورمه‌ت بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌ هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ و  كۆرسه‌كان په‌روه‌ردگار ته‌ندروستی باش و ژیانێكی لێوڕێژ له‌ئارامییان پێ ببه‌خشێت .

براتان / ناسر رەزازی _ ٢٦/٥/٢٠٢٥ @naserrazzazi.official 
زۆر سپاس بۆ وێنەگری بەتوانا کاک ناسیح عەلی خەیات 

#کوردستان #ناسر_ڕەزازی #naserrazzazi #kurdistan #کورد #slemani #hawler #dhok #halabja #karkuk
808 27782 253757
دانیشتنێکی خۆماڵی لەگەڵ لاوانی هونەرمەندی شارە بەنرخەکەی سنە، کاکە کاوە، کاکە کەسرا و کاکە حامید.
هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنم هەیە بۆیان.

٢٤/٥/٢٠٢٥ @naserrazzazi.official

#ناسر_ڕەزازی 
#ناصر_رزازی 
#کوردستان 
#کردستان
#سنە
#سنندج
1931 57863 608124
دیاربەکر وارێ منە 
پایزی ساڵی ١٩٩٢ وڵاتی سوید _ ستۆکهۆڵم 
پێشکەش بە ڕۆحی شەهیدانی خاکی پیرۆزی کوردستان .
@naserrazzazi.official

#ناسررزازی #دیاربەکر #کوردستان
1107 28710 282397
لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کرێکارانی کوردستان دەکەم.
پیرۆزبایی دڵسۆزانە و ڕێزی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کورد و کوردستان و لە سەرانسەری جیهان دەکەم ، کە سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگ و سەختییەکان بەردەوامن لە کارکردن بە پەرۆش و دڵسۆزانە.
ڕۆژی کرێکاران تەنیا بۆنەیەک نییە بۆ ئاهەنگگێڕان، بەڵکو ساتێکە بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوون بە پرسەکانی چینی کرێکار، هەروەها بۆنەیەک بۆ تیشک خستنە سەر مافەکانی کرێکاران و بارودۆخی کارکردن و پێویستی چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی دەرفەت و ژیانێکی شایستە.
کرێکاران ئەو هێزە بێوێنەیەن کە بە ئارەقەی ناوچەوان و بەهرەی دەستەکانیان، چەرخی گەشەسەندنی نیشتمان دەخولێننەوە. هەر لە بیناسازییەوە بۆ کشتوکاڵ، لە پیشەسازییەوە بۆ خزمەتگوزاری، ئەوان ستوونی سەرەکی پێشکەوتنی کۆمەڵگان.
ئەرکی سەرشانی هەموو دامەزراوەیەکە لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کە نەک تەنها مافەکانیان بپارێزن، بەڵکو هەلومەرجێکی کاری سەلامەت، بیمەیەکی تەندروستی باش و مووچەیەکی شایستەیان بۆ دابین بکرێت.
ئەم ڕۆژە باس لەو ڕاستییە دەکات کە هیچ کۆمەڵگەیەک ناتوانێت بەبێ ڕێزلێنان بە کرێکاران پێشکەوتن بکات.

ئامانجەکانی ئەم ڕۆژە :
• دەستکەوتنی کارێکی ئاسایی بە موچەیەکی یەکسان.
• پاراستنی کرێکاران لە کارە مەترسیدارەکان.
• قەدەغەکردنی كاركردنی منداڵان.
• دابینکردنی بیمە و پاراستنی کۆمەڵایەتی.
*دابینكردن مافی كرێكاران.
 
بارودۆخی کرێکاران لە سەدەی ٢١:
لە کاتێکدا هەندێک وڵات پێشکەوتنیان کردووە، بەڵام لە زۆر شوێنی تر:
• کرێکارانی کۆچبەر بێ ماف دەمێننەوە
• ژنان هێشتا بە موچەی نزم کار دەکەن
• کرێکاری منداڵ بەردەوامە.
بۆیە ڕۆژی کرێکاران تەنها ڕۆژێکی مێژوویی نییە، بەڵکو ڕێگایەکی بەردەوامە بۆ ململانێ. وەک کرێکار یان کەسێکی کۆمەڵگا، ئەرکمانە بەردەوام بین لە پاراستنی مافەکانی ئەو کەسانەی کە ستونی کۆمەڵگەن.
"هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە ڕاستی پێش بکەوێت ئەگەر کرێکارەکانی بە دەستەواژەی 'سەرچاوەی مرۆڤ' تەماشا نەكات.
 
پەیامی سەرەکی ڕۆژی جیهانی کرێکاران (١١ی بانەمەڕ) بریتییە لە یەکگرتنی کرێکاران، بەرگری لە مافەکانیان، و ئاماژەدان بە گرنگی ڕۆڵی ئەوان لە کۆمەڵگە. ئەم ڕۆژە پەیامێکی بەهێز و جیهانی هەیە بۆ هەموو کەس و کۆمەڵگەیەک. 

براتان / ناسر رەزازی ١١ی بانەمەڕ  ٢٧٢٥  @naserrazzazi.official 

#ناسر_ڕەزازی #کوردستان #جەژنی #کرێکار #کوردستان
376 13836 204269
کۆنسێرتی وڵاتی بەلژیک / شاری خێنت 
 ١٢/٤/٢٠٢٥ کاتژمێر : ٢٠:٠٠

Consert  _  12 april 2025 /  ghent _ belgium
📍  Jozef Guislainstraat 45 | start 20:00

☎️ 0032 484 029 282

@naserrazzazi.official
587 25135 329580